هاوڵاتییەکی کورد دوای بینینی تەرمی براکەی بە جەڵتەی دڵ گیانی لە دەستدا

دوای ئەوەی پۆلیسی ناوچەی کەرەج لە تاران هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشانیان کوشت، برای کوژراوەکە دوای بینینی تەرمی براکەی بە جەڵتەی دڵ گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە کوردە ناوی “کۆرش حەیدەری” بووە و پۆلیس بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەی لێکردووە و گیانی لە دەستداوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەدەکەن، پۆلیس بە تۆمەتی بوونی مادەی هۆشبەر هاوڵاتیە کوردەکەیان کوشتووە، بەڵام پێش تەقەلێکردنی هیچ ئاماژە و ئاگادارکردنەوەیەکیان پێنەداوە.

دوای هێنانەوەی تەرمی “کۆرش حەیدەری” برایەکی بەناوی “سام حەیدەری” جەڵتەی دڵ لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

کورۆش حەیدەری پێشتریش بەتۆمەتی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر دەستبەسەرکرابوو و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە بەندیخانەی “دیزڵ ئاباد”ی کرماشان بەندکرابوو.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی و مستەفا کازمی پرسی میکانیزمی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمیان تاوتوێکرد

بابەتی دواتر

دیدار و كۆبوونەوەكانی بافڵ تاڵەبانی لە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینانی گەرمیان لەبارەی وەرگرتنی فۆڕمی پێدانی زەوییەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، سبەینێ فۆڕمی پێدانی زەوی خانەنشینان دابەشدەکرێت، چەند رێنماییەکیش بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share