لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستیانی کوردستان، ڕایگەیاند کە دوای ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆی حکومەت و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانمان بڕیارماندا بەردەوامبین لە بایکۆتکردنی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن و دەوامکردن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی لە بەرواری 10/6 ماوەی 10 ڕۆژمان بۆ حکومەت دانا کە وەڵامی داواکرییەکانمان بداتەوە، بەڵام لە ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆدا جگە لەوەی لە 10/14ی ڕاگەیەنراوەکە بڵاوکراوەتەوە بەڵام هیچ داواکارییەکی مامۆستایان وەڵامنەدراوەتەوە”.
یەکێتیی مامۆستایان جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستی پێشتریان کە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاندبوو.
هەروەها سورن لەسەر داواکارییەکانیان کە بریتیین لە:
یەکەم: 30 ڕۆژ جارێک موچە دەبەشبکرێت بەبێ لێبڕین.
دووەم: کارکردن بە (ترفیع) لە لیستی موچەدا.
سێیەم: دەرکردنی یاسای پارێزبەندی لە پەرلەمانی کوردستان.
چوارەم: بەلیستی جیا لێبڕینی %18 دابەشبکرێتەوە لە هەفتەی داهاتووەوە.