سپالێتی بۆ ئیدارەی ناپۆلی: دوو یاریزانم دەوێت بە 15 ملیۆن

ڕاهێنەری نوێی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، لوچیانۆ سپالێتی داوای گواستنەوەی دوو یاریزانی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لوچیانۆ سپالێتی دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی داهاتوو کردووە، پێکهاتەی یانەکە ڕێکدەخاتەوە و بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانیش داوای گواستنەوەی دوو یاریزانی کردووە، کە بە هەردووکیان نرخیان دەگاتە 15 ملیۆن یورۆ.

یەکێک لە یاریزانە داواکراوەکانی سپالێتی بریتییە لە مۆرتن سۆرسبی-ی ناوەندکاری نەرویجی-ی یانەی سامپدۆریا، کە نرخەکەی تەنها هەشت ملیۆن یورۆیە.

داواکراوی دووەمیش بریتییە لە پێر شورز بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامە، کە لە داهاتوودا و لە ئەگەری فرۆشتنی کالیدو کۆلیبالی، دەبێتە باشترین جێگرەوە، نرخی یاریزانەکەش تەنها حەوت ملیۆن یورۆیە و دەکرێت لە داهاتوودا ئەو نرخە بگاتە زیاتر لە 40 ملیۆن.

یانەی ناپۆلی بەهۆی قەیرانە داراییەکانەوە نەیتوانی درێژە بە پڕۆژەی جینارۆ گاتوسۆی ڕاهێنەری ئیتاڵی بدات، بۆیە ڕاهێنەرەکە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد، لوچیانۆ سپالێتی، یەکێک لە ئەزموندارترین ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا لە جێگەی ئەو دەستبەکاربوو.

بابەتی پێشتر

کۆپا ئەمریکا مشتومڕی دروستکردووە و دواخستنی بەهێزترین ئەگەرە

بابەتی دواتر

تۆتنهام و کۆنتی شکستیانهێنا و تین هاگ هاتووەتە ناو هاوکێشەکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share