ڕێكخراوێكی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی بەشێك لە وڵاتانی جیهان پەتای كۆرۆنا وەك بیانوییەك بۆ چڕكردنەوەی چاودێری و سەركوتكردنی بەرهەڵسكارانیان لەڕێی ئینتەرنێتەوە بەكاردەهێنن.
مایكل ئەبرامۆفیتز، سەرۆكی ڕێكخراوەكە وتی، پەتاكە پشتبەستنی كۆمەڵگای بە تەكنیكی ژمارەیی خێراكردووە، لەكاتێكدا كە ئازادی لە ئینتەرنێتدا كەمتر بووەتەوە.
وتیشی، “بەبێ بوونی زامنی پێویست بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و سەروەریی یاسا، دەكرێت بە ئاسانی ئەم تەكنیكانە وەك سەرچاوەی سەركوتی سیاسی بەكاربهێنرێن”.
ڕێكخراوی فریدەم هاوس، كە بارەگاكەی لە واشنتن-ە، تێبینی كەمبوونەوەی ئازادی ئینتەرنێتی بۆ ساڵی دەیەم لەسەریەك كردووە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە 65 وڵاتی جیهاندا كۆكراوەتەوە، بۆ ساڵی شەشەمیش لەسەر یەك چین پلەی كۆتایی گرتووە.
تەنها 20%ی ئەو 3.8 ملیارەی بەكارهێنەری ئینتەرنێت لەنێو ئەو وڵاتانەی چالاكی ئینتەرنێتیان تیایە بە ئازادی دەژین، لە 32%ش لەو وڵاتانەن كە ئازادی تیایدا “ڕێژەیین”، لە 35%یش لەو وڵاتانەی ئازادییان تیانییە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە كە 65 وڵاتی گرتووەتەوە.
ڕاپۆرتەكە باس لەو پاشەكشە بەرچاوەش دەكات كە لەو وڵاتانەدا هاتووەتە ئاراوە كە دەسەڵاتداران ئینتەرنێتیان بڕیوە وەك (بۆرما، قیرغیزستان، هندستان و ڕواندا).