ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەڵمانیا هۆشداری لە زیادبوونی ئەندامانی حزبوڵا لە وڵاتەکەی دەدات

ئاژانسی هەواڵگریی ئەڵمانیا لە نوێترین ڕاپۆرتیدا زیادبوونی ئەندامانی حزبوڵای لە وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، ژمارەی ئەندامانی حزبوڵا لە نێوان ساڵی 2019 بۆ 2020  نزیکەی 200 ئەندام زیادیکردووە.

بەپێی راپۆرتە هەواڵگرییەکە ژمارەی ئەندامانی حزبوڵا لە ساڵی 2019دا لە ئەڵمانیا 1050 کەس بوون لەکاتێکدا لە ساڵی 2020 ئەو ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ 1250 کەس.

ئاژانسی هەواڵگریی ئەڵمانیا لە ویلایەتی سەکسۆنیا ئاشکرایکردووە تەنها لەو ویلایەتە 180 ئەندامی حزبوڵا هەیە لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2019دا 160 کەس بوون و 20 ئەندام زیادییان کردووە.

ڕاپۆرتەکە پێناسەی حزبوڵای بە کۆمەڵەیەکی جوداخواز وەسفکردووە کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراوە و “هۆکار تیرۆریستی” بەکاردەهێنن دژی ئامانجەکانیان، ئەو کۆمەڵەیە لەڕێگای ڕێکخستن و کەمەڵەکانیان و مزگەوتەکانەوە بیروباوەرەکانیان بڵاودەکەنەوە و پشت بەو کۆمەکانە دەبەستن کە پێیان دەدرێت.

لە ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشدارییدا لەبارەی چالاکییەکانی حزبوڵا لە ناو وڵاتەکەیدا، لە ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەو ساڵەدا کە لە 436 لاپەڕە پێکهاتبوو 37 جار ناوی حزبوڵا هاتووە و هۆشدارییداوە لە مەترسییە ئەمنییەکانی ئەو حزبە بۆ سەر کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا.

ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکە هۆکارەکانی پشت زیادبوونی بەردەوامیی ژمارەی ئەندامانی حزبوڵای باسنەکردووە لە ئەڵمانیا. دەڵێت، “حزبوڵا بانگەشەکانی دژی دامەزراوەکانی ڕۆژئاوا بڵاودەکاتەوە”، ئەنجامەکانی ئەمەش “دژ دەبێت لەگەڵ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و لێکتێگەیشتنی نێوان نەتەوەکان”.

بابەتی پێشتر

دوای ئاگرکەوتنەوەکەی کامپی شاریا بەڕێوەبەری کامپەکە لابرا

بابەتی دواتر

هۆڵەندا داعشەکانی وڵاتەکەی لە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان وەردەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک 20 سەنت لە بەهاکەی چووە سەرەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share