عەبدولحسێن هینداوی، راوێژکاری کازمی ڕایگەیاند، دوو تیمە نێودەوڵەتییەکان چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن، گفتوگۆکانیش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیاریکردنی قەبارە و کارەکانی تیمە نێودەوڵەتییەکان.
عەبدولحسێن هینداوی ڕایگەیاندووە، تیمە نێودەوڵەتییەکان دوو تیمن کە یەکێکێکیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکدەهێنرێت و تیمی بنەڕەتییە لە چاودێرییکردنی هەڵبژاردنەکاندا.
تیمی دووەمیان لەو نوێنەرانە پێکدەهێنرێن کە وڵاتان ڕەوانەی دەکەن بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، بۆنمونەوە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا یان کۆمکاری عەرەبی، کۆنگرەی ئیسلامی یان وڵاتانی دیکە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا وتی، “هەموو هەنگاو و ڕێکارەکان بەوجۆرەن کە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 2021/10/10 بەڕێوەدەچێت، ئومێدی گەورەمان بەوە هەیە لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و “پێشبینیش ناکەین هەڵبژاردنەکان دوابخرێت”.
ڕاوێژکارەکەی کازمی جەختی لەوەکردەوە کە حکومەت لیژنەیەکی بۆ ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن پێکهێناوە لە سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەستەی دارایی و لایەنی هەواڵگریی لەو لیژنەیەدان سەرەڕای بوونی کۆمسیۆن لە لیژنەکەدا.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ بەردەوامیی نوینەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تا بەرواری 27ی ئایاری 2022.