لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای کوردستان گیانیان لە دەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێکەوتنیان بۆ شاری بانە لە مەریوانەوە، دەستەی شآخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیای کوردستان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا چوار ئەندامیان گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە ” بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەشتدا لە مەریوانەوە بۆ شاری بانە دەستەی شاخەوانانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە جادەی مەریوان نزیک گوندی سووتە تووشی ڕووداوی هاتووچوو بوون”.

بەهۆی ڕوداوەکەوە (شوعلە قادری، داوود باخیش، کاوە خوسرەوزادە، ئارشام عەزیزی) گیانیان لە دەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕێکخراوێکی ناحکومییە (NGO) ، لە ناوچەی مەریواندا لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکیی ھەیە.

ئەم ڕێکخراوە گۆڤارێک بە ناوی «چیا» بە دوو زمانی فارسی و کوردی بڵاو دەکاتەوە، ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ئاگادارکردنەوەی خەڵکی ناوچەی مەریوان کە خاوەنی سروشتێکی دەوڵەمەند و دارستانی زۆر و گۆلی زرێبارە چالاکی زۆری ھەبووە و لە ئاگرەکانی دارستانەکانی مەریوان لە ساڵی 2010 دا گرووپێکی خۆبەخشی پێکھانی و ھەڵمەتێکی بەربڵاویان بۆ کوژاندنەوە ئاگرەکان ئەنجام دا.

لەم چەند ساڵەی دوایشدا ئەنجومەنەکە کاریگەری بەرچاوی لە هۆشیارکردنەوە و پاراستنی داراستانەکانی مەریوان و دەوروبەری هەبووە.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی مانگێکدا دوو ئەندامی ئاسایشی هەولێر لەسەر ئەرکەکانیان گیانیان لە دەستداوە

بابەتی دواتر

سوپای تورکیا کوژرانی ئەفسەرێک و سێ سەربازی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share