كەسێك بە تۆمەتی هەوڵی كوشتنی هاوڕێیەكی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە هەوڵیداوە هاوڕێیەكی خۆی بە بلۆك بكوژێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، كاتژمێر 4:30ی بەیانی ئەمڕۆ زانیاری گەیشت لەبارەی بوونی بریندارێك لەناو خواردنگەیەك لە قەزای دوكان، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە بكرێت كە تۆمەتبار لەكاتی خەودا بلۆكێكی كێشابوو بەسەریدا و هەڵاتبوو.

ڕونیشیكردەوە، دوای ئەوەی دادوەر فەرمانیكرد بە دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە بەرەو شوێنێكی تر هەڵاتبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ج.ج.ع.) تەمەن 23 ساڵ بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 589 توشبوو تۆماركرا

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان بەفەرمی بۆندی لەگەڵ ئینزاگی واژووکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share