رەیان کلدانی: هێرش بۆسەر کۆرمۆر هەوڵێکە بۆ تێکدانی سەقامگیریی سلێمانی و عێراق

رەیان کلدانی، سەرۆکی بزوتنەوەی بابلیۆن لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی رەیان کلدانیدا هاتووە، “ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە خیانەتکارە دەکەین کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری کردەئامانج، هێرشکردنە سەر دامەزراوەیەکی نیشتمانی بەم قەبارەیە، هێرشێکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی گەلەکەمان و هەوڵێکە بۆ تێکدانی سەقامگیریی سلێمانی و عێراق. ئەم کردەوەیە بێ وەڵام نابێت، هەروەها رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین ئاسایشی گەلەکەمان تێکبدات یان دەستکاریی سەرچاوەکانیان بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە پشتیوانیی بێوچانمان بۆ هەموو ئەو رێوشوێنانە دووپاتدەکەینەوە کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییانمان، هەروەها بەردەوامدەبین لە پشتیوانیکردنی هەموو کارێک کە ئەو کەسانە رادەگرێت کە هەوڵی ئەوە دەدەن وڵاتەکەمان بەرەوە ئاژاوە رابکێشن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە…
Total
0
Share