هۆشداری لە بەرنامەکانی کێش دابەزاندن دەدرێت

لە کاتی ئێستادا کە ملیۆنان کەس بەهۆی زۆری کێشی جەستەیان دەناڵێنن، بەدوای چارەسەرێکی گونجاو دەگەڕێن بۆ دابەزاندنی کێشیان بۆ ئەو مەبەستە روو لە چەندین سەنتەر و پزیشک و راهێنەری جیاواز دەکەن بە مەبەستی دابەزاندنی کێشیان.

هەندێک لەو کەس و شوێنانەی پلانی دابەزاندنی کێش بۆ کەسانی قەڵەو دادەنێن، پشت بە خشتەیەک دەبەستن کە هیچ سەلمێندراوێکی زانستی نییە لەبارەیانەوە.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەلایەن شارەزایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجامدراوە و پشکنین بۆ 159 نامەی دەنگی کراوە، کە لەنێوان ئەو کەسانەی قەڵەون و ئەو کەسانەی راهێنەریانن گۆڕاونەوە.

لە زۆرینەی نامە دەنگییەکاندا دەردەکەو‌ێت راهێنەرەکان بە کەسە قەڵەوەکانیان وتوو”خواردن کەم بخۆ، وەرزش بکە، کاربۆهیدرات کەمبکەرەوە، وەرزش بکە، برنجی بێ نیشاستە بخۆ، ئاپی تایبەت بە دابەزاندنی کێش دابەزێنە”، بەڵام هیچ کام لەمانە بە بەڵگەی زانستی نەسەلمێندراوە، کە بۆ گشت کەسێک گونجاو بێت.

توێژەران دەڵێن، یەکێک لەو هەڵانەی ئەو راهێنەرانە ئەنجامی دەدەن ئەوەیە کە رێنماییەکی گشتیان بۆ دابەزاندنی کێش هەیە، ئەمەش وادەکات بەشێک لەو کەسانەی کێشیان زادە وێڕای پەیڕەوکردنیشیان نەتوانن کێشیان دابەزێنن.
هەر بۆیە داوا دەکەن، ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زیادە، بەمەبەستی دابەزاندنی کێشیان تەنها روو لە پزیشکی پسپۆڕی خۆراک بکەن، بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەو لایف ستایلەی کەسەکە هەیەتی و هۆکاری قەڵەوییەکەی چارەسەری گونجاوی کێش دابەزاندنی بۆ دابنێت، بە پێچەوانەوە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی کەسەکە دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

بەردی بناغەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای وارماوا ناوتاق دەربەندیخان دانرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share