سبەی شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

بڕیارە سبەی یەكشەممە شاندەكەی هەرێمی كوردستان بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد بكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سبەی یەکشەممە شاندێكی هەرێم لەبارەی میكانیزمەكانی چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاسای بودجە لەلایەن هەرێم و حكومەتی ناوەندەوە سەردانی بەغداد دەكات”.

هاوكات ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیاربوو لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجە شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدادی بكردایە و پابەندبوونی خۆی بەیاسای بودجەوە ڕابگەیاندایە، بەڵام بەهۆی نەهاتنی شاندەكە تائێستا هیچ بڕە بودجەیەك نەهاتووە بۆ هەرێم”.

وتیشی، “ڕەنگە شاندەكە هەمان ئەندامانی شاندی پێشووتربن و لەگەڵ وەزیرانی دارایی، نەوت و سەرۆك وەزیران كۆببنەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگری عێراق هێرشی توند دەكاتە سەر حەشدی شەعبی

بابەتی دواتر

وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share