رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان: لەڕووی فەلەكییەوە ئەمڕۆ دەستپێكی وەرزی بەهاره

رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “لەڕووی فەلەكییەوە ئەمڕۆ دەستپێكی وەرزی بەهاره لە نیوەگۆی باکوور بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی”.

بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “بە پێوانە فەلەكییەكان، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 06:06ی بەیانی، زەوی گەیشتووەتە یەكێک لە خاڵە هەرە ناودارەكانی خۆی لە كاروانی دوورودرێژی خولانەوەی بەدەوری خۆر، ئەویش خاڵی هاوسەنگبوونی بەهارییەVernal Equinox كە لە هەمان كاتدا مانای نیمچە یەكسان بوونی تەواوی ماوەی نێوان شەو و رۆژ بۆ 12 بە 12 كاتژمێرە”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، “هاوسەنگبوونی بەهاریی لە 20 یان 21 و بە دەگمەن لە 22ی ئازاری هەموو ساڵێك دووبارە دەبێتەوە، تیشكی خۆر تیایدا بە شێوەیەكی 100٪ی دەكەوێتە سەر هێڵی یەكسانی، چونكە بەپێی لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بەدەوری خۆردا بە ئاستی 23 پلە، تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات و لار بوونەوە و ستوونبوون لەسەر هەردوو نیوەگۆیەكانی باكوور و باشووردا بەخۆیەوە دەبینێت، بەمەش گۆڕانكاریی بەرچاو لە پلەكانی گەرمیدا سەرهەڵدەدەن و ماوەی شەو و رۆژ درێژبوونەوە و كورتبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.

دەشڵێت، “بۆ ئێمەی گەلی كورد و بەشێكی زۆری دیكەی نەتەوەكانی جیهان، بەجیاوازیی كلتوور و دابونەریتەكانیان، لە رۆژی 21ی ئازاری هەموو ساڵێك دەبێتە ئاهەنگی دەستپێكی وەرزی بەهار و بێگومانیش لای ئێمەی گەلی کورد بە نەورۆز ناسراوە”.

بابەتی پێشتر

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 27.9 ملم باران لە سلێمانی باریوە

بابەتی دواتر

کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێم بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و…
Total
0
Share