سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

juhfr

دوێنێ پێنجشەممە، کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە نێوان ناوچەی میقدادییە بۆ باعقوبە واتە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی باعقوبە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و دوو کەس لە کارمەندانی نوسینگەکەی برینداربوون.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەکان، سەلیم جبوری لە هێرشەکەدا پارێزراو بووە و بەرنەکەوتووە، بەڵام وەک نوسینگەکەی پشتڕاستیکردووەتەوە دوو کارمەند و هاوکاری خۆی بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەلیم جبوریدا سەبارەت بە ڕوداوەکە هاتووە، “لەلایەن کەسانی نەناسراو و گێرەشوێنەوە، ڕوبەڕوی هەوڵێکی تیرۆرکردن بوینەتەوە، هیوادارین کە رێکارە یاساییەکان لەم ڕوداوەدا وەک خۆی بچێتەپێشەوە و لێکۆڵینەوەکان وردبن”.

نوسینگەی سەلیم جبوری ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەسانێک هەن کە، توانا و هونەری ڕکابەریان نییە و تەنها دەتوانن بە چەک مەترسی و هەڕەشە دروستبکەن”.

سەلیم جبوری یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە سوننەکانی عێراق و لە دایکبووی هەمان ناوچەیە لە پارێزگای دیالە کە، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە.

پێشتر جبوری هەوڵێکی سیاسی دەستپێکردبوو سەبارەت بە گفتوگۆی لایەنەکان و چەندین دانیشتن و سەردانی بۆلای لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدا، دواتر هەر لەناو سوننەکاندا دەنگی ناڕەزایەتی دژی بەرزبوویەوە تا گەیشتە ڕادەیەک محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێستای عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ و کۆبوونەوەکانی جبوری نوێنەرایەتی تەواوی سوننەکانی عێراق ناکات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکات لە نێوان بەغداد و هەرێمدا

بابەتی دواتر

جیاوازی دەنگەکانی بەشار ئەسەد و ڕکابەرەکانی.. دوای 21 ساڵ 7 ساڵی تر سەرۆک دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 کازمی گەیشتە ئێران

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئێران، سەردانەکەی کازمی لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بووە و پرسەكانی…
Total
0
Share