هەولێر.. كەسێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە كەسێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە شەقامی 150 مەتری تۆمەتبارێکیان بەناوی (خ.ع.م.) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (پیک اب دێر)، ماددەی هۆشبەر و چەقۆیەک داگیرا، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە مانگی رەمەزاندا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەربگرین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “لەم مانگەدا پیرۆزەدا پێویستە…
Total
0
Share