ناوچەی سەوز بە نیمچەداخراوی ماوەتەوە

بەهۆی ئاڵۆزییەكانی دوێنێی نێوان و سوپا و حەشدەوە، كە لەسەر دەستگیركردنی سەركردەیەكی حەشدی شەعبی، دروستبوو، تائێستا ناوچەی سەوز بە نیمچەداخراوی ماوەتەوە.

دوێنێ بەغدادی پایتەخت، بەتایبەت لە شەودا، شەوێكی سەختی بەڕێكرد، بەهۆی زیادبوونی گرژییەكان و جوڵەپێكردنی هێز لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لە شەقامەكاندا و هەروەها دروستبوونی ناكۆكی لە نێوان دەستەی حەشد و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەسەر دەستگیرکردنی قاسم موسڵح سەرکردەی حەشدی شەعبی.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، دوای 24 كاتژمێر، هێشتا ناوچەی سەوز بەنیمچەداخراوی ماوەتەوە و تەنها ڕێگە بەكەسانێكی تایبەت دەدەن بچێتە ناوچەكەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەكانی عێراق تانك و زرێپۆشیان لەنێو شەقامەكانی بەغداد بڵاوەپێكردووە، سەرەڕای كشانەوەی گروپەكانی حەشدی شەعبی لە شەقامەكان.

دەستگیرکردنی قاسم موسڵح سەرکردەی دیاری حەشدی شەعبی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، كە تۆمەتبارە بە “هێرشەكانی سەر بنكەی عەین ئەسەد و تیرۆرکردنی هەردوو چالاکوان فاهم تائی و ئیهاب وەزنی، لەگەڵ تۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی”، دۆخی ئەمنیی بەغدادی پایتەختی ئاڵۆزكرد، دوای “ڕادەستكردنیشی” بە حەشدی شەعبی، هێشتا دۆخەكە بەتەواوی ئاسایی نەبوەتەوە.

قسەی جیاوازیش لەسەر ئەوە دەكرێت، كە سەركردەكەی حەشد، ڕادەستكراوە، یان ئازادكراوە.

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنان لە وێستگەی كارەبای گەرمیان زیاددەكات

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share