لەسەر هێرشکردنە سەر ژنێک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە عێراق هاتەدەنگ

لەناو بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە ناوچەی سەوزی بەغداد بە چەکی جۆری قەناس هێرشکرایە سەر ژنێکی عێراقی و بە سەختی بریندارکرا، عێراقیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکدەهێنێت.

کەریم علەیوی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای برینداربوونی ژنێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی روویداوە مەترسیدارە و پێشێلکردنی مافی هاوڵاتییانی عێراق و سەروەری خاک و سەلامەتییەتی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەشێک لە میدیا عێراقییەکا بڵاوکراوەتەوە، لە کاتی رووداوەکەدا ژنەکە سەرقاڵی نوێژکردن بووە و بە چەکی جۆری قەناس پێکراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەکراوە بە مەبەستی چارەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە رەزامەندیی سودانی؛ پەلەدەکرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی رەزامەندیی دەربڕیوە لە پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان. سروە محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share