بایكۆتی دەوام بەهۆی دواكەوتنی مووچە دەستیپێكرد

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان لە سلێمانی – فۆتۆ، ئەرشیڤ

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی لە سلێمانی بایكۆتی دەوامیان دەستپێكرد وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر دواكەوتنی مووچە.

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بایكۆتیان لە دەوام راگەیاند.

فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی وا دەچینە مانگی هەشتەوە، هێشتا مووچەی مانگی شەشمان وەرنەگرتووە، هیچ ئاسۆیەكیش لەبارەی دابەشكردنییەوە دیارنییە.

وتیشی، “بۆیە بڕیاری بایكۆتی دەواممان دا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێواز فایەق: قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەبەردەم كۆمەڵێك مەترسیدایە

رێواز فایەق ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەبەردەم چەندین هەڕەشەدایە و پێویستدەكات لایەنە…
Total
0
Share