کام یانە دەبێتە پاڵەوانی خولی فەرەنسا؟ ئەگەرەکان بخوێنەرەوە..

ئەمڕۆ، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی کۆتا هەفتەی خولی فەرەنسا (هەفتەی 38) ئەنجامدەدرێن، یەکێک لە یانەکانی لیل یان پاریس سان جێرمان و مۆناکۆ ناسناوەکە لە بەرژەوەندیی خۆیان یەکلاییدەکەنەوە.

یانەی لیل لەم وەرزەدا لەئاستێکی باڵادابووە و (80) خاڵی کۆکردووەتەوە، 62 گۆڵیان تۆمارکردووە و 22 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

لە بەرامبەردا یانەی پاریس سان جێرمان (79) خاڵی کۆکردووەتەوە و 84 گۆڵیان تۆمارکردووە، 28 گۆڵیشیان لەسەر تۆمارکراوە.

یانەی مۆناکۆ، کە لە پلەی سێیەمدایە و 77 خاڵی بەدەستهێناوە، 76 گۆڵیان تۆمارکردووە و 42 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

ئەگەرەکان چین؟

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی خولی فەرەنسا، لە حاڵەتی هاوتابوونی دوو یانە لە ژمارەی خاڵەکانیاندا، پێوەر دەبێتە ڕێژەی گۆڵە تۆمارکراوەکان و ئەو گۆڵانەی لەسەریان تۆمارکراوە، پاشان ڕێژەی گۆڵە تۆمارکراوەکان لە ڕوبەڕووبوونەوە ڕاستەوخۆکاندا، هەروەها یاریی خاوێن (کارتە زەرد و سوورەکان).

بەپێی ئەم پێوەرانە، یانەی لیل بە بردنەوە دەبێتە پاڵەوانی وەرز، تەنانەت ئەگەر پاریس بدۆڕێت، لیل بە یەکسانبوون دەبێتە پاڵەوان، تەنانەت دۆڕاندنی هەردوو یانە، لیل دەکاتە پاڵەوانی وەرز، بەو مەرجەی یانەی مۆناكۆش بدۆڕێت.

لە بەرامبەردا پاریس سان جێرمان بە بردنەوە و ئەگەری دۆڕاندن یان یەکسانبوونی لیل، دەبێتە پاڵەوانی وەرز، تەنانەت یەکسانبوونی پاریس سان جێرمان و دۆڕاندنی لیل، یانە زەبەلاحەکەی پاریس دەکاتە پاڵەوان.

لە پلەی سێیەمیشدا یانەی مۆناکۆ پێویستی بە بردنەوەیە بۆ گەیشتن بە 80 خاڵ، لە بەرامبەردا دەبێت پاریس و لیل دۆڕاندن تۆماربكەن، بۆ گەڕانەوە بۆ لوتکەی “لیگا 1”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: هەر تاکسییەک لۆگۆ و لەزگەی تایبەتی پێوەنەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ لە ڕۆما پشت بە یەکێک لە یاریزانە کۆنەکانی دەبەستێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share