روسیا بەرپرسیارێتیی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەی ئازربایجانی لە ئەستۆ گرت

ڤلادیمیر پوتین بەرپرسیارێتیی وڵاتەکەی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازربایجان لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند “روداوەکە بە مەبەست نەبووە”.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیلهام عەلیێف سەرۆکی ئازربایجان، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازربایجی لە ئەستۆ گرت و داوای لێبووردنی ئاراستەکرد.

وتیشی “هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بە مەبەست نەبووە، بەڵکو بەهۆی سیستەمی دژە فڕۆکەکانی روسیاوە بووە، کە بەهۆی هێرشی درۆنەکانی ئۆکرانییاوە لەماوەی رابردودا کاریان پێکراوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو فڕۆکەیەکی ئازربایجان بە 67 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە، بەوهۆیەوە 40 کەس گیانیان لەدەستدا و 27 کەسیش رزگاریان بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share