ئەو کەسانەی لەناو داعشەوە گەڕاونەتەوە سوید تۆمەتبارن بە ڕاگرتنی کچانی ئێزدی وەک کۆیلە

photo: AFP VIA GETTY IMAGES

دەزگای داواکاریی گشتی سوید، بەڵگەی نوێ دەخاتەڕوو دژی ئەو کەسانەی بەشداریان لە ڕیزەکانی داعشدا کردووە و گەڕاونەتەوە وڵات، بەوەی تۆمەتبارن بە داگیرکردنی موڵک و ماڵی خەڵکی و ڕاگرتنی کچانی ئێزدی وەک کۆیلە.

یەکێک لەو ژنانەی کە ناوی خوازراوی (ئەلما) یە، سەرەڕای ئەوەی چەند تۆمەتێکی ئاڕاستەکراوە، تۆمەتی ئەوەشی بەسەردا ساغبووتەوە، کە بێ پرسی مێردەکەی دەستی منداڵەکەی گرتووە و بەشداری ڕیزەکانی داعشی کردووە کاتێک داعش لە بەشێک لە خاکی سوریا و عێراق دەسەڵاتی هەبووە.

کلاودیۆ گوتەرمان، سەرۆکی داواکاری گشتی سوید دەڵێت، “بەڵگەی زۆر لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە ئامادەکراوە دەیان لاپەڕەن و نیشانی دەدات سویدییەکان ماڵی خەڵکیان داگیرکردووە و کچانی ئێزدیان وەک کۆیلە ڕاگرتووە”.

ئەلما یەکێکە لەو ژنانەی کە بەشداری ڕیزەکانی داعشی کردووە و سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە، ئەگەرچی دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاربوو بە سزاکەدا بچێتەوە، بەڵام داواکاریی گشتی دەڵێت، بەڵگەی زۆر بەدەستهاتوون و پێداچوونەوەی سزاکە دواخراوە بۆ مانگی داهاتوو.

پێشتر ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردبوو، کە هاوڵاتییانیان ببەنەوە و دوای راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵگریی دانیمارکیش ئێستا ئەو وڵاتە بڕیاری خۆی گۆڕیووە و ڕازی بووە بە گەڕانەوەی ئەو ژنە دانیمارکیانەی کە پێشتر چوونەتە ریزەکانی داعش لە عێراق و سووریا.

لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپاوە چەندین ژن و پیاو و منداڵ چوونەتە ناو ڕیزەکانی داعشەوە و حکومەتی سوید ئاشكرایدەکات لە کۆی 300 هاوڵاتیی وڵاتەکەی، کە چونەتە ناو داعش 150 یان کوژراون و بەشێکی دیکەیان لە کەمپی هولن لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوردێكی ئاوارەبووی ئۆكرانیا: دۆخمان زۆر خراپە و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ‏وەڵاممان ناداتەوە

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كوردانی ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، ‏خوێندكارێكی كورد دەڵێت، بەشێك لە كوردەكان ئاوارەی سنوورەكان…
Total
0
Share