کۆمسیۆن بۆ کاندیدەکان: کەرەستەی بانگەشەکانتان کۆبکەنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داوا لە لایەن و کاندیدەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات لە ماوەی 30 رۆژدا سەرجەم کەرەستەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆبکەنەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا کاندید و لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن کەرەستەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لایەن یان کاندید هەڵنەستێت بە کۆکردنەوەی کەرەستەکانی بانگەشەی، بۆیان لادەبرێن و کۆدەکرێنەوە و تێچووەکەشی لەو بارمتە داراییە دەدرێت کە لای کۆمسیۆنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: بە دوو فڕۆکە دەستمانکردووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عێراقی لە سودانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، یەکەم گەشتی گواستنەوەی هاوڵاتییانی عێراقییان لە وڵاتی سودانەوە دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەو…
Total
0
Share