لە كەركوك ژمارەیەك حەشارگە و تونێلی چەكدارانی داعش تەقێندرانەوە

لە ئۆپراسیۆنێكی هێزە هاوبەشەكانی عێراقدا، ژمارەیەک حەشارگە و تونێلی چەکدارانی داعش لە کەرکوک تەقێندرانەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، دوێنێ هێزەکانی سوپای عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیس و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە ناوچەکانی وادی شای، وادی زەغیتون و گوندی سادە تا گوندی عەسری، لە سنوری پارێزگای کەرکوک دەستپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە ئۆپەراسیۆنەكەدا توانیویانە نۆ حەشارگە، سێ تونێل و 15 بۆمب بتەقێننەوە و دەستبەسەر 127 موشەک و دوو ماتۆڕسکیلی چەکدارانی داعشدا بگرن”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق باسیلەوەشكردووە، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكەی سوپا و حەشد و هێزە ئەمنییەكان لەوناوچانە بەردەوامیی دەبێت.

لەلایەکی دیکەشەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی شەش داواكراویان بە ماددەی تیرۆر ڕاگەیاند، کە سەرجەمیان سەر بە ڕێکخراوی داعش بوون.

ئاشكرایكردووە، لەنێو دەستگیركراوەكاندا بەرپرسی پشتیوانیی لۆجستیی چەکدارانی ڕێکخراوەکە و یەكێک لە بکەرانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر و بەرپرسی سوتەمەنیی داعش هەبوون.

بابەتی پێشتر

شارێك لەژێر شاردا<br> "میترۆی حەماس" چییە و ئیسرائیل چۆن باسیدەكات؟

بابەتی دواتر

هەنگاوەكانی پڕكردنەوەی كەلێنە ئەمنییەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپا خێراتر بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share