عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕۆژانی هەینی و شەممەی هەڵوەشاندەوە

ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا هەڵوەشاندەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، شانەی قەیرانەكان و ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەیەكدا ئەمشەو بڕیاریانداوە، كە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕۆژانی هەینی و شەممە هەڵبوەشێننەوە، تەنها بكرێتە قەدەغەی ڕێژەیی، كە لە كاتژمێر9:00 ی شەو تا 5:00 بەیانی بێت.

پێشتریش لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی، كە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕاگەیەندرابووهەڵوەشاندەوە و تەنها قەدەغەی ڕێژەی كە بۆ چەند كاتژمێرێكە ڕاگەیاند.

لەماوەی دوو مانگی ڕابردودا، چەندین خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی بەغداد و موسەننا ئەنجامدراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش، كۆی گشتی توشبوان بە كۆرۆنا گه‌یشتوەتە، یەك ملیۆن و 151 هه‌زار توشبوو، كە لەو ڕێژەیەش یەك ملیۆن و 61 هەزار و 975 توشبوو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە ڕێژەی لە %92.2 هەروەها 16 هەزار و 69 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
Total
0
Share