چەمچەماڵ..منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان لە مەلەوانگەی باخەكەیان خنكا

 منداڵێكی تەمەن سێ ساڵان دەكەوێتە نێو مەلەوانگەی باخەكەیان و دەخنكێت.

شه‌ریف ره‌حیم وتەبێژی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگه‌یاند، “كاتژمێر 7:00 ى ئێوارەی ئەمڕۆ، له ‌یه‌كێك له‌ باخه‌كانی بانی مه‌قان، منداڵێكی تەمەن سێ ساڵان بەناوی ( ا.ش) كەوتووەتە نێو مەلەوانگەكەیان و خنكاوە‌، كه‌سوكاره‌كەشی ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه”‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، “كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌ دانیشتوی سەنتەری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵن و به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كات سه‌ردانی باخەكە‌یان كردووه‌، دواتر ئەو ڕووداوە ڕوویداوە”.

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ باسیلەوەشكرد، دوای گه‌یاندنی ته‌رمی منداڵەكە، به‌سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ، ڕه‌وانه‌ی  پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: توركیا بەشێكی خاكی عێراقی داگیركردووە، پێویستە بەهێز دەربكرێت

بابەتی دواتر

قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران جارێكی دیكە درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان، لەماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی ورد تۆمەتباری…
Total
0
Share