کەشناسێک: سبەینێ ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنێکی سەلامەت رابگرن

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەینێ چوارشەممە، خێرایی با لەنێوان 25 بۆ 50 کم/ک دەبێت و گرنگە هاوڵاتییان ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی سەلامەت رابگرن.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە بەشێکی ناوچەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، رۆژهەڵاتی کەرکوک و باشووری ئیدارەی راپەڕین، هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت و خێراییەکەی لەنێوان 25 بۆ 50 کم/ک دەبێت، هەروەها ئەگەر هەیە هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ ببارێت، لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبرووسکە.

وتیشی، لەو ناوچانەی کە ئاماژەیان پێکراوە، پێویستە هاوڵاتییان ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی سەلامەت رابگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، رایدەگەیەنێت، “گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت”. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار…
Total
0
Share