موراد قەرەیلان: توركیا لەهەرشوێنێك توانای پێشڕەویی نەمێنێت، كیمیایی بەكاردەهێنێت

موراد قەرەیلان بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن توركیاوە دووپاتدەكاتەوە، بەتایبەت دوایین جار كە لە سەرەتای ئەم مانگە لە ئاڤاشین بەكاریهێناوە، بەرپرسەكەی پەكەكە دەڵێت، توركیا لەهەرشوێنێك توانای پێشڕەویی نەمێنێت، كیمیایی بەكاردەهێنێت.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل – نەپەگە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ  كەناڵی ستێرک تیڤی، قسەی لەسەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی كرد لەلایەن توركیاوە لە میانی هێرشەكانی بۆسەر باشووری كوردستان و گەریلا.

قەرەیلان باسی لە دوایین هێرشی كیمیایی توركیا كرد، كە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لە ئاڤاشین (مامڕەشۆ) بەرامبەر بە گەریلا بەكاریهێناوە، ئاشكرایكرد، لەو هێرشە كیمیاییەدا حەوت گەریلای پەكەكە شەهید بوون، ناوەكانیشی ئاشكراكرد.

بەرپرسەكەی پەكەكە وتی، لەو شوێنەدا گەریلاكانی پەكەكە 10 ڕۆژ بەرگرییان كردووە و توركیا توانای پێشڕەویی نەبووە، “10 ڕۆژ نەیانتوانی یەک هەنگاویش بەرەو پێشەوە بێن”، بۆیە دواتر چەكی كیمیایی بەكارهێناوە، دوپاتیكردەوە، توركیا لەهەرشوێنێك توانای پێشڕەویی نەمێنێت، كیمیایی بەكاردەهێنێت.

ڕەفتارەكانی توركیاشی لە كوردستان بە “تیرۆری دەوڵەت” وەسفكرد.

قەرەیلان دووبارە ڕەخنەی لە حكومەتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق گرتەوە، كە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگن، وتی، “مرۆڤ واقی وڕدەمێنێت، بەم ئەندازەیە دەستدرێژی لەسەر خاکەکەمان هەیە، چەکی قەدەغە بەکاردەهێنن، هەمووی بێدەنگە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بگۆڕین

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووەوە دەستپێشخەرییەکی بۆ لایەنەكان خستەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share