مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکمان بۆ پێدانی موچە چڕتر کردووەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە ڕایگەیاند، حکومەت هەموو هەوڵێکی چڕکردووەتەوە کە موچەی فەرمانبەرانی بدات و ڕوبەڕووی ئاستەنگە داراییەکان ببێتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ 13ی تشرینی یەکەم لە مەراسیمەکەدا لە شاری ڕانیە ڕایگەیاند، “دەبێت سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان و ئەم دەڤەرە بکەین کە بەهۆی سەختی قەیرانی داراییەوە خۆیان ڕاگرتووە و بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە ئێمە دروستمان نەکردووە”.

لە بەشێکی قسەکانیدا مەسرور بارزانی وتی، “پڕۆژەمان بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێم هەیە و بڕیارە چەند کارگەیەکی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکان دروستبکەین کە لە ئاست ماندوبوونی جوتیاراندا بێت”.

سەرۆکی حکومەت ئاشکرایکرد، هەندێک پڕۆژەی دیکە لە لەلایەن ئیدارەی ڕاپەڕینەوە پێشنیازکراوە و حکومەتی هەرێم جێبەجێیان دەکات.

بابەتی پێشتر

ئەو وڵاتەى 130 کانەى بورکانى تێدایە

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق پێشنیازێک بۆ نەوتی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share