ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێشنیاری دەستپێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی میکانیزمەکانی دابەشکردنی موچە، هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و پێشنیاری قەدەغەی هاتوچۆ و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد لە کۆبوونەوەدایە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر لە کۆبوونەوەدایە.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەوانە، موچە و میکانیزمەکان بۆ دابەشکردنی، هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و توندکردنەوەی ڕێگاکانی خۆپارێزی و تاووتوێکردنی ئەو پێشنیازانە دەکرێت بۆ دووبارە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.

هەروەها گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە گەڕانەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکار جارێکی دیکە بچێتەوە بەغداد.

تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ئەو قۆناغانەیە كە تا ئێستا جێبەجێکراون و تەواوکردنی ئەو ڕاپۆرتەی کە بڕیارە بنێدرێتە پەرلەمان لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لاببرێن

شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا لاببرێن”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە…
Total
0
Share