كۆلێجێكی “نمونەیی” بۆ خوێندکارانی خاوەن نمرەی سەروو 90 دەکرێتەوە

بە بڕیاری وەزارەتی خوێننی باڵای عێراق کۆلێجێکی “نمونەیی” بۆ خوێندکارانی سەروو نمرەی 90 دەکرێتەوە و مانگانەش بڕە پارەیەکیان پێدەدرێت.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، وەزارەتەکەیان کۆلێجێکی نمونەیی بۆ خوێندکارە نمرە بەرزەکان دەکاتەوە و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ خوێندنی بەیانیان لەو کۆلێجە وەردەگیرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سیستمی وەرگرتن بەپێی فۆرمی راستەوخۆ دەبێت و مەرجیشی ئەوەیە، نمرەی پۆلی 12ـی خوێندکارە کوڕەکان لە سەروو 90ـەوە بێت و کچەکانیش، سەروو 95؛ هەروەها مەرجیشە کە شارەزایی تەواویان لە زمانی ئینگلیزیدا هەبێت.

عەبودی جەختی لەوەشکردەوە، ئەو خوێندکارانەی لەو کۆلێژە وەردەگیرێن، پاداشتی مانگانە بە بڕی 200 هەزار دینار وەردەگرن، ئەمە جگە لە تەرخانکردنی کورسییەک بۆ خوێندن بۆ بڕوانامەی ماستەر.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیشیكردەوە، کۆلێژەکە پێنج بەشی زانستیی هەمەچەشن لەخۆدەگرێت، ئەوانیش بریتین لە، (زانستی داتا، سیستمی زانیاریی کارپێکراو، کارگێڕیی بازرگانی و بازرگانیی ئەلیکترۆنی، زانستی ژمێریاری و بانکی، کۆمەڵناسی و فەلسەفە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
زیاتر ببینە

شوان كەلاری: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجیی كرداری(ئینفاقی فیعلی)جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەندی ناردنی مووچە…
Total
0
Share