عێراق.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکە ئەو کەسانە بەتەواوی سوتاون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای موسەنا ڕایگەیاند، ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و پاسێکی گەشتیاریدا ڕوویدا و لە ئەنجامی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکان 14 کەس لە ڕووداوەکەدا سوتان و گیانیان لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە تەنها توانیویانە سێ کەس لە ڕووداوەکە ڕزگار بکەن.

بەرگریی شارستانیی موسەنا دەڵێت، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خێرای موسەنا ڕویداوە و بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بە ئامێری تایبەتیی هایدرۆلیکی ئۆتۆمبێلەکانیان بڕیوەتەوە بۆ دەرهێنانی تەرمەکان و ڕەوانەکردنیان بۆ پزیشکی داد، بریندارەکانیش دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتی هۆڵەندا رۆڵی کاریگەری لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمدا هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share