نێچیرڤان بارزانی داوای سنووردانان بۆ هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەردەبڕێت و داوادەكات سنوورێكی بۆ دابنرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە تویتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی بەردەوامیی هەڕەشەكان بۆسەر خۆپیشاندەرانی عێراقی و دووبارەبوونەوەی بە ئامانجگرتن و هێرشكردنەسەریان دەكەین”.

دەشڵێت، بەتوندی ئیدانەی ئەو كارانە دەكەن، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی و بارگرژییەكانی وڵات.

سەرۆكی هەرێم جەختیشدەكاتەوە لەسەر پێویستیی سنووردانان بۆ ئەو كردەوانە و ڕادەستكردنی تۆمەتباران بە دادگا.

پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی لەكاتێكدایە، هەینیی ڕابردوو چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی كەربەلا لەلایەن چەكدارانی نەناسراوە كوژرا، ڕۆژێك دواتریش ڕۆژنامەنووسێك لە دیوانیە درایە بەر گولـلە و بەسەختی برینداركرا.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

بابەتی دواتر

بەریتانیا: نابێت كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتكاران وەكو تاوان دابنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد جارێكی دیكە پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەخۆیەوە بینی

لەمیانی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی بەغداد، ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا ڕویدا. دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان…
Total
0
Share