نێیمار لە پاریس دڵخۆشە و ناڕوات

سەرباری بڵاوبونەوەی پڕوپاگەندەی ڕۆیشتنی نێیمار، بەڵام یاریزانە بەرازیلییەكە لە پاریس دڵخۆشە و نیازی جێهێشتنی نییە.

چەند ڕۆژێكە باس لەوە دەكرێت كە ئیدارەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە دەستبەرداری نێیماری بەرازیلی ببێت.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەكانی فەرەنسا، هەردوو یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نزیكن لە گواستنەوەی نێیمار بۆ ڕیزەكانیان.

هەرزوو نێیمار هاتە دەنگ و ڕەتیكردەوە لە پاریس بڕوات و جەختی لەوە كردەوە كە ئەو دڵخۆشە بە یاریكردن لە یانە فەرەنسییەكەدا.

بابەتی پێشتر

یەك چانسی تر بۆ دێمبلی

بابەتی دواتر

پارتی و سیادەش بەشدارن.. دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share