لوقمان وەردی: شتێک نییە بە ناوی فەوتانی مووچەی مووچەخۆران

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد بۆ چارەسەری کێشەی مووچەیە بە شێوەیەکی بنەڕەتی.

لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “لە دیدی ئێمەوە شتێک نییە بە ناوی فەوتانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

وتیشی،”هەر لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە لە بەرزترین ئاستی یەکێتی کە خودی سەرۆکمانە، ئێستا سەرۆکایەتیی وەفدی هەرێم دەکات لە بەغداد”.

ئاشکراشیکرد، هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەو ئاڕاستەیەیە کە کێشەی مووچە بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share