ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە شێرکۆ فاتیح شوانی تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فه‌رمانده‌ لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی تێپەڕدەبێت کە لە رووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی کوردستان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکەدا شەهیدبوون.

لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی لە ساڵی 1969 لە ناحیه‌ی ماوەت لەدایکبووە و لە ساڵی 1984 پەیوەندی دەکات بە رێخستنەکانی یەکێتییەوە و سێ ساڵ دواتر لەگەڵ باوکیدا دەبێتە پێشمەرگە.

لە ساڵی 1996 لەلایەن سەرۆک مام جەلالەوە خەڵاتی قارەمانێتی پێ دەبەخشرێت و پاشان دەکرێت بە بەرپرسی مەشق و پشکنین لە فەرماندەیی کەرکوک، هەروەها سەرەتای ساڵی 2000 کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان تەواو دەکات.

هاوکات لە ساڵی 2003 بۆ پارێزگاری لە خاکی کوردستان بەشداریی چەندین شەڕیکردووە و ساڵی 2006 كراوە بە فەرماندەی لیوای 10ی كەركوك و لە 2010 كراوەتە فەرماندەی لیوای یەك و ئەندامی لیژنەی ئەمنیی كەركوك بووە.

پاش ئەوەی شەڕ و پێکدادان لە موسڵ روویدا و مەترسی لەسەر شاری کەرکوکی دروستبوو شەهید فەرماندە شێرکۆ، رۆڵێکی گەورەی لە پاراستنی شارەکە بینی و لە رۆژی 17ی تەموزی 2014 بەسەختی برینداربوو.

لە رۆژی 30ی کانوونی دووەمی 2015 شەهید شێرکۆ لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکەدا لەپێناو بەرگریکردن لە خاکی کوردستان لە رووبەڕوونەوەیەکدا شەهید دەبن.

بابەتی پێشتر

تۆیۆتا کراون پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل بووە لە ساڵی 2023دا

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share