لە کەلار پێوەری زیرەکی کارەبا کەوتەکار

لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە کارپێکردنی پێوەری زیرەکی کارەبای ماڵان دەستیپێکردووە و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای قەزاکەش دەڵێت بڕەکەی 40 ئەمپێرە بۆ هەر ماڵێک.

لەوبارەیەوە سۆران محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێستا کە قۆناغی یەکەمە پێوەری زیرەک تەنها لە شاری کەلار کەوتووەتە کار و لە قۆناغی داهاتوودا قەزای کفریش دەستدەکات بە کارپێکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا”.

وتیشی، “سیستمی پێوەری زیرەکی کارەبا بەوجۆرەیە کە بۆ هەر ماڵێک 40 ئەمپێر کارەبا دابین دەکات”.

ئەو بەرپرسەی کارەبای کەلار ئاماژەی بەوەکرد کە شارەکەیان پێویستیی بە 145 مێگاوات کارەبا هەیە بۆئەوەی کێشەی کارەبایان نەمێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی…
زیاتر ببینە

 فیدراسیۆنی پەنابەران: لەماوەی سێ ڕۆژدا 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ژمارەی قوربانییان و ڕزگارکراوان، هەروەها ‏بێسەروشوێنبووانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە، کە دوایینیان…
Total
0
Share