پۆلیسی گەرمیان: گەشتیارێک لە رووباری سیروان خنکا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، گەشتیارێک لە رووباری سیروان لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی مەیدان گەشتیارێکی عەرەب بە ناوی(جابر نەجم) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی شارەبان لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری سیروان خنکا.

دەشڵێت، ئەو گەشتیارە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی گەشتکردن چوونەتە سنووری گەرمیان، ئێستا سێ هاوڕێی کە لەکاتی رووداوەکەدا لەگەڵیبوون دەستگیرکراون.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکرد، تەرمی گەشتیارەکە بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە و پۆلیسی مەیدان لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share