عێراق گەڕێکی دیکەی دانوستان سەبارەت بە ئاو لەگەڵ تورکیا دەستپێدەکات

عێراق و توركیا، دوای جەژنی ڕەمەزان، گەڕێکی نوێی دانوستان لەبارەی پرسی ئاو دەستپێدەكەن.

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاندوە، گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ تورکیا دەستپێدەكەن سەبارەت بە کێشەی ئاوی نێوان هەردوو وڵات، گفتوگۆکانیش دوای جەژنی ڕەمەزان  دەستپێدەكەن.

هەروەها محەمەد کۆجوک، کونسوڵی تورکیا لە موسڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێكردنەوەی گفتوگۆکانی دوپاتكردەوە، وتی، دوای جەژنی ڕەمەزان شاندێکی تایبەتی تورکیا سەردانی پارێزگای نەینەوا دەکەن، بەمەبەستیی ئاگاداربوون لە دۆخی بەنداوی موسڵ و دڵنیاییدا لەوەی تورکیا ڕێگەنادات عێراق بێئاو بێت.

باڵیۆزی تورکیاش لە بەغداد وتیەتی، نزیکین لە جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی 2014ی نێوان تورکیا و عێراق لەبارەی پشکی ئاوی عێراق، کە تێیدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی دیجلە و فورات و پشکی هەردوولاش دیاریکراوە.

دوای ئەوەی توركیا بەنداوی ئەلیسۆ-ی دروستكرد، ترس هەیە لەوەی بە كەوتنەكاری تەواوەتیی بەنداوەكە، پشكی ئاوی بەردراوە بۆ عێراق زیاتر كەمببێتەوە.

بابەتی پێشتر

موشەكە چینییەكە لە زەریای هیندی كەوتە خوارەوە

بابەتی دواتر

چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە کەربەلا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share