دژەتیرۆری عێراق كوژرانی سێ سەركردەی داعشی لە دەوروبەری بەغداد ڕاگەیاند

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانیان لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری بەغداد، سێ سەركردەی چەكدارانی داعش كوژراون و چەند حەشارگەیەكیشیان ئاشکرا کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، كە ئەمڕۆهەینی بڵاوكراوەتەوە هاتووە، هێزەکانیان لە ناوچەکانی (ڕەزوانیە، یوسفییە و دۆرە) لە دەوروبەری بەغداد، چەند ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامداوە، و توانیویانە فەرماندەیەكی داعش کە بە ئەبو حەنان ناسراوە دەستگیر بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا لە ناوچەی ڕەزوانیە، هێزەكانیان سێ سەركردەی چەکدارانی داعشیان كوشتووە بە ناوەکانی”ئەبو ئوسامە” كە لێپرسراوی ئیدارەی گشتی ویلایەتی باشوری داعش بووە، هەروەها “ئەبو ڕەبیع”بەرپرسی ئاسایشی گشتی ویلایەتی باشوری داعش و”ئەبو سارا” لێپرسراوی دەزگای شەرعی داعش لە ویلایەتی باشور.

 

دژە تیرۆری عێراق باسیلەوەشكردووە، ئەو بەرپرسانەی داعش، بەرپرس بوونە لە ناردنی هاوکاریی و خۆکوژ، بۆ ناو هاوڵاتییان و خۆ تەقاندنەوەیان لە گۆڕەپانی تەیەرانی بەغداد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: نۆ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: قەرزەکانی سەر عێراق ساڵی 2048 تەواو دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لەبارەی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چی دەڵێت؟

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵمه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشكه‌ش بە عێراق نه‌كراوه‌، تیشكی خسته‌…
Total
0
Share