بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی نامەیەکی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردووە و تێیدا باسی لە هەماهەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە کردووە لە کێشەکانی ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا و فالح فەیاز، سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان عێراق و سوریا تاوتووێ کراوە.
لەسەر کۆبوونەوەکە ئاژانسی سانای سوری ڕایگەیاندووە، “لە کۆبوونەوەکەدا کە باڵیۆزی سوریا لە عێراق ئامادەی بوو پەیوەندی نێوان عێراق و سوریا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و هاوکات ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریش لە سنورەکانی هەردوولا قسەی لەبارەوە کراوە”.
بەپێی زانیارییەکان لە نامەکەدا بەشار ئەسەد، داوای هاوکاری و پەیوەندی توندوتۆڵی کردووە لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەتایبەت لەبارەی ئەو پرسانەوە پەیوەندی بە ناوخۆی سوریاوە هەیە.
ئەگەرچی لە ساڵی 2011 ەوە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بە فەرمی ناناسێنن و دانی پێدا نانێن، بەڵام حکومەتی ئێران و سوریا و هاوپەیمانانی نزیک لەو جەمسەرە مامەڵەی فەرمی لەگەڵ بەشار ئەسەدا دەکەن، حکومەتی عێراقیش بە نیمچە فەرمی مامەڵە لەگەڵ بەشار ئەسەددا دەکات و پەیوەندی لەگەڵ ئەو سەرۆکە دراوەتە دەستی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی.