لەماوەی زیاتر لە ساڵێک زۆرترین باس لەناو ئێراندا قاسم سولەیمانی و ئەو ڕوداوانەبوو کە پەیوەستبوون بە کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە، بەهۆی قسەکردن لەبارەی کارە خۆسەرییەکانی سولەیمانییەوە ڕەنگە ژیانی سیاسی محەمەد جەواد زەریف کۆتایی پێبێت.
پێشتر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەونێکی بڵاونەکراوەدا ڕایگەیاندبوو، “کارەکانی قاسم سولەیمانی خۆسەری بوون و تەنانەت بۆ وەزیر و سەرۆککۆماریش نەدەگەڕایەوە لە هەندێک بابەتدا”.
بۆ خوێندنەوەی قسەکانی جەواد زەریف لەبارەی قاسم سولەیمانییەوە کلیک لێرە بکە.
ئەمڕۆ لەسەر ئەو وتانە، عەلی خامنەی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند، “قسەکانی محەمەد جەواد زەریف، دووبارەکردنەوەی قسەکانی ئەمریکایە”.
ئەم وتەیە ڕەنگە بە ناڕاستەوخۆ کۆتایی بە ژیانی سیاسی زەریف بهێنێت، یان بەجۆرێک سانسۆری بکات وەک پێشوو پاڵەوان دەرنەکەوێت، وەک چۆن لەکاتی واژووکردنی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی دەرکەوت.
عەلی خامنەی، ئەمڕۆ 2ی ئایار ڕایگەیاند، “پێمان سەیربوو ئەو قسەنەمان لەبارەی قاسم سولەیمانییەوە بیست و جێگەی داخە کە ئەو قسانە دووبارەکردنەوەی قسەکانی ئەمریکایە”.
خامنەی وتیشی، “ئەوەی لەبارەی هەژموونی فەیلەقی قودسەوە وتراوە هەڵەیەکە کە بەرپرسانی ئێران نابێت دوبارەی بکەنەوە”.
دوای ئەو قسانەی خامنەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند، “قسەکانی خامنەی خەتمی کەلامن”.
View this post on Instagram