ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان کەمبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 880 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر 176 کەس توشبوون، لە سلێمانی 269، دهۆک 376، لەهەڵەبجە شەش کەس، گەرمیان 38 کەس و لە ڕاپەڕین 15 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 919 کەس چاکبوونەتەوە و بەمەش ڕێژەی توشبوون کەمترە لە چاکبوونەوە.

لەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەستداوە سێ کەس لە هەولێر، کەسێک لە سلێمانی و کەسێکیش لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 150 هەزار و 888 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 127 هەزار و 427 کەس چاکبوونەتەوە و 4021 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی بەرێوەچوونی شەوانی قەدر لە مزگەوتەکاندا بڕیاریدا

بابەتی دواتر

ژنێک مێردەکەی سوتاند دوای ئەوەی زانی ژنی دووەمی هێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share