بەهای تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا دابەزی

دوای بڕیارەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی سەرۆكی ئەمەریكا دژ بە ئێران، بەهای تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست لە مێژووی ئەو وڵاتە دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ، هەر 100 دۆلارێک بە هەشت ملیۆن و 575 هەزار تمەنی ئێران مامەڵەی پێوەکرا و ئەمەش نزمترین ئاستی دراوە ئێرانییەکەیە لە مێژووی ئەو وڵاتە.

دابەزینە بەرچاوەکەی تمەن پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا چەند بڕیارێکی دژی ئێران دەرکرد کە بریتیبوون لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوت، دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی دۆسیەی ئەتۆمی و چەند بڕیارێكی دیكەش.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر رێککەوتنی هەرێم و بەغداد جێبەجێبکرێت رەنگە ساڵی داهاتووش کاری پێبکرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەم رێککەوتنەیی ئێستای هەرێم و بەغداد وەک خۆی جێبەجێبکرێت، رەنگە ساڵی…
Total
0
Share