هاوسەرۆكانی یەكێتی و وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوە

هاوسەرۆكانی یەكێتی و وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەولێر لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی كۆبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێج جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتییەوە پێشوازیكرا.

دواتر كۆبوونەوەیەك لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوسەرۆكانی یەكێتی ئەنجامدرا.

ئێوارەی ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتی وەفدێك گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

سەردانەكەی زەریف بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی هەماهەنگی ئەمنی و ئابوریی و بازرگانی-یە لەگەڵ بەرپرس و بڕیاربەدەستانی هەرێم.

پێشتر سایتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران، لە زاری نازم دەباغەوە بڵاویكردەوە، “سەرەڕای ئەو پرسانە، زەریغ چەند پرسێکی دیکەی ئاشکرانەکراو لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ دەکات”.

بە وتەی نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تارانی پایتەختی ئێران، “سەردانەکەی زەریف بۆ هەرێمی کوردستان دەیسەلمێنێت کە پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێم لە ئاستێکی باشدایە”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: ناتوانین بەتەواوی حەشدی شەعبی لە هێرشەکانی سەر هەولێر تۆمەتبار بکەین

بابەتی دواتر

عێراق گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هندستان هەڵپەسارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share