ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکەین لەدوای پەسەندکردنی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی و دەستپێکردنەوەی پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە لە چوارچێوەی پلانی حکومەتدا.

جەختیشیکردەوە، پابەندین بە جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی ناو یاسای بودجەی (2023-2025)، ئەو پرۆژانەی ساڵی رابردوو نەتوانرا جێبەجێبکرێن لە بودجەی ئەمساڵدا پارەیان بۆ تەرخاندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت…
Total
0
Share