قامیشلۆ.. بەرگریی نیشتمانیی سوریا ئاگربەستی دووەمیشی شكاند

پەلاماری هێزەكانی ئاسایشیان داوەتەوە

ئاگربەستی دووەمی نێوان ئاسایشی ڕۆژئاوا و بەرگریی نیشتمانیی سوریا، لەلایەن هێزەكانی سەر بە دیمەشق شكێندرا.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، بە گەرەنتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و روسیا، لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستێکی مرۆیی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی قامیشلۆ رێککەوتوون، ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو چەند سەعاتێك لەدوای ئاگربەست، هێزەكانی بەرگریی نیشتمانی، پەلاماری هێزەكانی ئاسایشیان داوەتەوە و بە چەكی سووك ‌و مامناوەند، هێرشیان كردوەتە سەر خاڵێكی ئاسایش، بەڵام هێزەكانی ئاسایش هیچ وەڵامێكیان نەداونەتەوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردبوو، لەبارەی دۆخی قامیشلۆوە گەیشتونەتە ئاگربەست و پلانەکە بەو جۆرەیە تاوەکو کاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر بەندەکانی ئاگربەستەکە رێکبکەون.

ئەمە دووەم جارە هێزەكانی بەرگریی نیشتمانیی سوریا ئاگربەست دەشكێنن، دیارنییە دەتوانرێت درێژە بەم ئاگربەستەی دووەم بدرێت و دۆخی قامیشلۆ هێوربكرێتەوە، یان نا.

بابەتی پێشتر

شارەزایەکی سیاسی: ئەمریکا گفتوگۆی ستراتیژی بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بەکاردەهێنێت

بابەتی دواتر

عێراق و ئێران ڕێككەوتنی دیكە لەبواری وزەدا ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share