نوێترین چاوپێكەوتنی لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بەرشلۆنە

رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بەرشلۆنە شانازی دەكات بەوەی لە ئیسپانیا یاریی دەكات و پێشیوایە تیپەكە بەهێزتر و باشتر دەبێت.

لیڤا دڵتەنگە بەوەی نەیتوانیوە بەرامبەر بایرن میونشن گۆڵ تۆماربكات و بردنەوە بەدەست بهێنن.

بەشێك لە قسەكانی لیڤا

/ هەر لەیەكەم ڕۆژەوە هەستم كرد من لە شوێنێكی گونجاوم و لەكاتێكی گونجاودا هاتوم.

/ من شانازی دەكەم كە لە بەرشلۆنە یاریی دەكەم، هەرگیز بڕوام نەدەكرد هاندەر بەو خێراییە ناوی من بەگۆرانی بڵێتەوە لەكامپ نو، هەموو ئەوانە وایان لێكردم وابزانم ماوەیەكی زۆرە لە بەرشلۆنە یاریی دەكەم.

/ بەشێوەیەكی باش ئەتوانم بە ئیسپانی قسە بكەم، ڕۆژانە لەگەڵ كەشی شاری بەرشلۆنەش خۆم دەگونجێنم.

/ پێدری و گاڤی و تۆرێس و فاتی بەردەوام پرسیار دەكەن و منیش هاوكاریان دەكەم، خیبرە و توانای خۆم لەگەڵیاندا بەكاردەهێنم.

/ دەبوو یارییەكەی بایرن نەدۆڕێین، دەبوو براوە بین، ئەگەر نەمانتوانی بیبەنەوە نەدەبوو بدۆڕێین، بەڵام ئەوە وانەیەك بوو كە شتی لێوە فێربوین.

/ هەندێ هەڵەمان كرد گۆڵی یەكەممان لێكرا، دوای ئەو گۆڵە ویستمان یەكسانی بكەینەوە بەڵام گۆڵی دووەم هات بەدوایدا.

/ هاندەرانی بایرن زیرەكن، دەزانن چی پڕوپاگەندەبووە و چی ڕاستی بووە، ئەوان دەزانن كە من چۆن بووم لە میونشن.

/ هەستێكی سەیر بوو كە من لە یاریگای ئالیانز ئارینا وەك یاریزانی دژ بە تیپەكەی پێشووم یاریی بكەم.

/ ئاستەم بوو بتوانم كۆنتڕۆڵی هەستی خۆم بكەم، دەمویست براوە بم و گۆڵ بكەم بەڵام ئەوە ڕووینەدا، لەڕووی هەستەوە خۆشەویستیم هەبوو بۆیان چونكە ماوەی ڕۆیشتنەكەم كەم بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share