نرخی نەوت بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک دابەزی

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی، ئەمە دووەم ڕۆژە نرخەکەی بەردەوامە لە دابەزین، هۆکارەکەشی بۆ دڵەڕاوکێکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان دەگەڕێتەوە، کە سێیەم گەورە هەناردەکاری نەوتە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 52 سەنت و ڕێژەی 0.8% دابەزی و گەیشتە 66.05 دۆلار، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە نرخەکەی 48 سەنت دابەزی.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 56 سەنت و بەڕێژەی 0.9 دابەزی، نرخەکەی بووە 62.11 دۆلار.

لەوبارەیەوە لاکلان شو، لە بانکی نیشتمانیی ئوسترالی دەڵێت، “ئەگەری هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا و فراوانبوونی قەدەغەی هاتوچۆ، کێڵگە نەوتییەکانی هیندستان کارەکانیان کەمبکەنەوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بازاڕی جیهانی دەبێت”.

هیندستان، سیێەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، دوێنێ سێشەممە خراپترین ڕۆژی بەڕێکرد لە تۆمارکردنی ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا، وڵاتەکە بەشێوەیەکی قورس ڕوبەڕووی قەدەغە و شەپۆلی دووەمی پەتاکە بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لەم مانگەدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران خشتەی بودجە رەوانە دەکات. عەدنان جابری ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راسپێردرا بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی رادەستکردنی نەوت

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆی لەبارەی سێ پرسەوە کرد. لە بڕگەی…
Total
0
Share