ئۆتۆمبێلێك كە بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای ئەنبار ئامادەكرابوو، تەقێندرایەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێزێكی لیوای چوار و هەواڵگریی فیرقەی یەكەم لە فەرماندەیی پڕۆسەكانی ئەنبار ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی جێهێڵدراویان لە فڕۆكەخانەی (تەبەعات) كە دەكەوێتە رۆژئاوای بنكەی (H3) پوچەڵكردووەتەوە.
ئاشكراشیكرد، دەركەوتووە ئۆتۆمبێلەكە بۆ بە ئامانجگرتنی یەكە ئەمنییەكان ئامادەكراوە، بەڵام هێزەكان توانیویانە هەوڵەكە پوچەڵبكەنەوە.