دیواری بەرگری نەمسا لە ڕیاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە

داڤید ئالابا لە یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکبوووەتەوە

بەرگریکاری هەڵبژاردەی نەمسا و یانەی بایرن میونشن، داڤید ئالابا لە پەیوەندیکردن بە یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، داڤید ئالابا لەهەموو کاتێک زیاتر نزیکە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، تەنانەت نزیکبوونەوەی جەمسەرەکانیان بە ڕێککەوتن ناوهێناوە و ئاماژەیان بەوە کردووە بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکە لە یانەی شاهانە وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 14 دەپۆشێت.

بەپێی زانیاریەکان، ئیدارەی ڕیاڵ گومانیان لە بەردەوامبوونی سێرجیۆ ڕامۆس، ڕافائێل ڤاران، مارسێلۆ هەیە، بۆیە گواستنەوەی ئالابا بە پێشەنگی کارەکانیان دەزانن و پێیان وایە یاریزانەکە لە یەک کاتدا دەتوانێت چەند ڕۆڵێک بگێڕێت و کەلێنی هەرسێ یاریزانەکەی دیکە پڕبکاتەوە.

داڤید ئالابا، کۆتا وەرزی لە بایرن میونشن بەرێدەکات و لە یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە

لەم وەرزەدا ئالابا 39 یاری ئەنجامداوە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان، لە 31 ڕووبەڕوبوونەوەدا لە پێگەی سەنتەری بەرگری باڵی چەپ یاریکردووە واتا لەسەدا (79.48)، تەنها لە یەک یاریدا لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ یاریکردووە، لە پێگەی دڵی بەرگری دووجار یاریکردووە، هەروەها لە پێگەی ناوەندی بەرگری پێنج جار بوونی هەبووە، هەمەجۆری پێگەکان و شێوازی یاریکردنی ڕەش ئەسمەرەکە وایکردووە زیاتر لە یانەی شاهانە نزیکبێتەوە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئالابا داوای موچەی ساڵانەی بەبڕی 11 ملیۆن لە ڕیاڵ کردووە و ڕیاڵ 10 ملیۆنیان پێشکەشکردووە، کە هاوشێوەی گرێبەستی ڕامۆس و تۆنی کرۆسە، واژووکردنی بۆندەکەشی ڕاستەوخۆ پێگەی ڕامۆس و ڤاران لە یانەی شاهانە یەکلاییدەکاتەوە.

هێڵکاری یاریکردنی ئالابا لە پێگەکانی بەرگری و ناوەند لەم وەرزەدا 2020/2021
بابەتی پێشتر

پۆگبا هێرشیکردە سەر مۆرینیۆ و ڕاهێنەرەکە دەڵێت: گرنگی پێنادەم

بابەتی دواتر

محەمەد سەڵاح لە نێوان بەختەوەری و دڵەڕاوکێدا پەنگ دەخواتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانچستەر خراپترین بوو

لە هەفتەى یەکەمی خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد سەرباری بردنەوەى لە ۆڵڤەرهامپتۆن، بەڵام یەکێک بوو لە خراپترین یانەکانی خولی…
Total
0
Share