خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدرێن.

لە ئیسپانیا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای لاکارتۆخا ئەنجامدەدرێت.

لە ئینگلتەرا هەردوو جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان و خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان دەبێت،

چێڵسی لەقۆناغی نیوەی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ” لە یاریگای ویمبڵی ڕوبەڕوی مانچستەر سیتی دەبێتەوە، لەم یارییە بەهێزەشدا جەمسەرێکیان گەیشتن بە یاری کۆتایی یەکلاییدەکاتەوە.

لە خولی ئیتاڵیا چوار یاری گرنگی هەفتەی 31 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا ساسولۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری فیۆرنتینا دەکات.

خولی ئەڵمانیا و فەرەنسا هاوشێوەی خولەکانی دیکە بەردەوامیان دەبێت و یارییەکانی هەفتەی 29 و 33 ئەنجامدەدەن، لە گرنگترینیاندا یانەی ڤۆلفسبۆرگ بەرانبەر بایرن میونشن یاریدەکات و لە فەرەنساش مارسیلیا بەرانبەر لۆریان دەوەستێتەوە.

 

جامی شای ئیسپانیا (یاری کۆتایی)

ئەتلەتیک بلباو – بەرشلۆنە (10:30)

 

جامی یەکێتی یانە ئینگلیزیەکان “فا کەپ” (نیوەی کۆتایی)

چێڵسی – مانچستەر سیتی (7:30)

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 32)

نیوکاسڵ – وێستهام (2:30)

وڵڤەرهامپتن – شیفێڵد یونایتد (10:15)

 

کالچیۆ (هەفتەی 31)

کرۆتۆنی – ئودینێزی (4:00)

سامپدۆریا – هیلاس ڤیرۆنا (4:00)

ساسولۆ – فیۆرنتینا (7:00)

کالیەری – پارما (9:45)

 

بوندس لیگ (هەفتەی 29)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ئینتراخت فرانکفۆرت (4:30)

ڤۆلفسبۆرگ – بایرن میونشن  (4:30)

فرایبۆرگ – شالکە (4:30)

یونایەن بەرلین – شتوتگارت (4:30)

ئاوگسبۆرگ – ئەرمینیان بیلیفێلد (4:30)

بایەرلیڤەرکوزن – کولن (7:30)

 

لیگا 1 (هەفتەی 33)

ئینجێ – ستاد ڕینس (1:345)

مارسیلیا – لۆریان (6:00)

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆی دراوەكان.. دۆلار جێگیرە

بابەتی دواتر

شازادەی سعودیە دۆسیەی نیوکاسڵی زیندووکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share